سوودانی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یدا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ وه‌زیره‌كانی ده‌رده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و سوودانیش چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینهكهشیان له رۆژی پشووی هه‌ینیدا بۆ جددیه‌ت له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه.
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی داوای له هه‌موو وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كرد له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، ئه‌ستۆپاكی دارایی خۆیان ئاشكرابكه‌ن و ده‌بنه یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی سه‌ره‌تا دهستبهكرابوونیان ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها سوودانی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كرد، دووربكه‌ونه‌وه له بریاڕدانی خێرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد په‌له نه‌كه‌ن له ده‌ركردنی بڕیاردان بۆ گۆڕانكاری له وه‌زاره‌ته‌كانیان و هه‌مووان به فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت ببینن به‌بێ جیاوازی، روونیشیكرده‌وه، به تێڕوانینێكی گشتگیرانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌مووان ده‌كه‌ین و هیچ كهسكیش به‌ده‌ر نییه له هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونكردن بۆ كاره‌كانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی روونیكرده‌وه، كه وه‌لائی یه‌كه‌میان بۆ عێراقه و ئارامگری و قوربانیدانه‌كانی هاووڵاتیانیشیان له به‌رچاوه بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنیان ته‌رخانده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئاڵۆزه و ئالنگاری زۆریان له به‌رده‌مدایه، بۆیه "خۆمان ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و ئه‌ركه".
له‌میانی قسه‌كانیشدا، سوودانی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد، هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ نووسنگهكانیان له ده‌ره‌وه‌ی وهزارهتكانیان نه‌هێنن و پشت به هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ نووسینگه‌كانیان نه‌به‌ستن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كان چه‌ندین كارمه‌ندی شاره‌زا و لێهاتووی له‌خۆگرتووه كه ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ‌بسپێرن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.