لە ساڵێکدا 4200 پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق دەرکراوە

K24 – هەولێر
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی ساڵێکدا چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە بەرپرسان دراوە.
مەجید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "لە رێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 تا یەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی دیپلۆسیمان دەرکردووە."
بە پێی یاسا، پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی بەغدا و هەولێر، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزە سەردانی وڵاتانی کوێت، تورکیا، ئێران، سوریا، ئوردن، تونس، کوالالامپور، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا و ڤێتنام بکەن.
بە گوێرەی قسەکانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوان مانگانە 100 بۆ 120 هەزار پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دەدەن.
بەگوێرەی یەکەم راپۆرتی ساڵی 2022 کە لەلایەن کۆمپانیای راوێژکاری رەگەزنامە و نیشتەجێبوونی جیهانی (هێنلی ئەند پارتنەرز)ـەوە دەرچووە، پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی 110یەمدایە لەکۆی کۆی وڵاتانی جیهان.
پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورە لە پێشەنگی ئەو لیستە دایە و هەڵگرانی دەتوانن بە بێ ڤیزە گەشت بکات بۆ ١٩٢ وڵات بکەن.