سوودانی: گرنگی زیاتر به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له نۆرینگه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ده‌ین

K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پشتیوانی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌كه‌ن و لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونیشیان راسپاردووه بۆ هه‌لسه‌نگاندنی كاره خزمه‌تگوزاری، كارگێری و ته‌كنیكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوبراو.
هه‌روه‌ها سوودانی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی راسپارد كاربكه‌ن بۆ پێشخستنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان له نۆرینگه مللییه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستی له ته‌واوی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی راسپارده‌كانی سوودانی بۆ به‌رپسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به پیشه‌سازی ده‌رمانی ناوخۆیی و دابینكردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ هاووڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، كردووه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.