توركیا: له كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا، به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره به فه‌رمی له كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رووسیا به‌شداریكردنه‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) كه‌شتییه‌كانییان له دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرانه‌ئامانج، كه به‌شێكبوون له تیمی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، به نێوه‌ندگیری توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنی له‌سه‌ركرابوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلگرامه‌وه رایگه‌یاند، رووسیا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی زنجیره هێرشه‌كانی ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، ئاگاداربكاته‌وه.
هه‌روه‌ها زاخارۆڤا گوتی: "ئه‌و هێرشانه به‌ریتانیای له پشته".
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.