سه‌رۆك كۆماری لوبنان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
میشێل عۆن، سه‌رۆك كۆماری لوبنان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێكی نوێی وڵات، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022)، میشێل عۆن، سه‌رۆك كۆماری لوبنان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنانی به‌جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو، به‌و شێوه‌یه‌ش وڵاتی لوبنان كه‌وته نێو بۆشایی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه.
سه‌رۆك كۆماری لوبنان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵات له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و له گوتارێكی ماڵئاواییكردندا له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كم بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نارد و واژووم له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت كرد، ئه‌مڕۆ كۆتایی قوناغێك و سه‌ره‌تایی قۆناغێكی نوێیه، "قۆناغی شۆڕش"، به‌وپێیه‌ی له‌دوای خۆم بارودۆخێكم به‌جێهێشتووه، پێویستی به شۆڕش و كاركردنه. گوتیشی: وڵات دزراوه، ئه‌م چه‌نده‌ش پێویستی به هه‌ڵوێست و هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
له‌باره‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی لوبنان، میشێل عۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌مڕۆ رۆژی ماڵئاواییكردن نییه، به‌ڵكو رۆژی كۆتاییهاتنی ئه‌ركێكه، پێمبڵێن، كێ پارێزگاری له بانكی ناوه‌ندی لوبنان ده‌كات، ئه‌و پارێزگاره‌ی نه‌مانتوانی بیبه‌ینه به‌رده‌م دادگا، كێ هاوپه‌یمانییه‌تی، كێ ده‌یپارێزێت؟".
16ـی ئایاری 2022، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان له‌ده‌ستدا كه له 128 كورسی پێكدێت. دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، ماوه‌ی شه‌ش مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی لوبنان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵات.