سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامده‌دات
سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی جه‌زائیر ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، میدیای عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و سه‌ردانی وڵاتی جه‌زائیر بكات بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی سی و یه‌كه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، شاندێكی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد كه پێش ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی وڵاتاناوه له لوتكه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی وڵاتانی لوبنان، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، لیبیا، سووریا، سوودان و سوماڵ و پرسی ئاسایشی خۆراکی وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت دوای لاوازبوونی ئابووری جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، 15 سه‌رۆك، پاشا، شازادوه و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداری له لوتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.