بڕیاری هەڵپەساردنی هەناردەی دانەوێڵە له‌لایه‌ن رووسیاوه جیهانی نیگه‌ران كردووه

K24 – هەولێر:
بڕیاری هەڵپەساردنی هەناردەی دانەوێڵە له‌لایه‌ن رووسیاوه، جیهانی نیگه‌ران كردووه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی كۆتایی نه‌هاتووه.
له‌مباره‌یه‌وه وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكرده‌وه، سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا و خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا باسیان لە هۆکاری هەڵپەساردنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازارەکانی جیهان كرد.
رووسیا پاساوی خۆی هەیە و دەڵێ: ناتوانین سەلامەتی ئەو کەشتیانەی كه دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە دەگوازنەوە، بپارێزین.
مۆسكۆ وڵاتانی رۆژئاوا بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و هێرشە درۆنیەکان بۆسەر کەشتیەکان لە دەریاری رەشه‌وه تۆمەتباردەکات.
تورکیا بەشێکە لە رێککەوتنەکە و وڵاتێکی چاودێرە دەیەوێت هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەستپێبکاتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نەبیلە ماسرالی گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، داوا لە رووسیا دەکەین لە بڕیارەکەی پاشگەزبێتەوە و دەست بە جێبەجێکردن و پابەندبوون بە رێککەوتنەکە بکاتەوە.
جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان قسەی کردووە بۆئەوەی میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی هەناردەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر داواكاری رووسیا له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنەری بەریتانیا رایگه‌یاند، رێککەوتنی دانەوێڵەی دەریای رەش زۆر گرنگە بۆ ئاساییشی خۆراکی جیهان و زیاتر لەسەدا شه‌ستی دانه‌وێڵه‌كه هه‌نارده‌ی وڵاته هه‌ژاره‌كان كراوه.
هاوكات باڵیۆزی ئەمریکا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند، هەڵپەساردنی بەشداریکردنی لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە له‌لایه‌ن رووسیاوه، تەواو نابەرپرسیارانەیە.
نێد پڕایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، بەهۆی جێگیرنه‌بوونی رێککەوتنی دانەوێڵه‌ی ئۆكرانی، نرخی خۆراک بەرزبووەتەوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "60%ـی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ وڵاتانی هەژار دەچێت و رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵه جگه لەڕێگەی دەریای رەشەوه جێگرەوەی نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، داواكاری مۆسكۆ له كیێڤ بۆ به‌كارنه‌هێنانی رێڕه‌وی مرۆیی بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ جیهان، "سزادان و هه‌راسانكردنی به‌كۆمه‌ڵه".

له چه‌ند رۆژی رابردوودا رووسیا به‌شداریكردنی له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كرانهئامانج.
له مانگی ته‌مووزی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژووكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ره‌وشی بازاڕی دانه‌وێڵه له جیهاندا.