سیروان بارزانی: به ده‌ستبه‌كاربوونی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه كێشه‌ی ئه‌منی گونده‌كانی سنووری مادده‌ی 140 چاره‌سه‌رده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌ی گونده كوردنشینه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كودستان، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیری ئاسایش چۆڵكراون.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مه‌خموور به كوردستان24ی راگه‌یاند، بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو گوندانەی کەوتوونەتە بۆشایی ئه‌منی له ناوچەكانی ماددەی 140 شوێنەکانیان چۆڵکردووه، به‌هۆی هەستنهكردن بە ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکانیان.
هه‌روه‌ها سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مه‌خموور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بە ده‌ستبه‌كاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکە، بارودۆخی ئەو ناوچانە باشتر دەبێت و ده‌تواندرێت ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه دابینبكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌شی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سه‌باره‌ت به چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ش، زیاتر گوتی، به‌هۆی نه‌بوونی هێزی پێویست، حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ئاسایش بۆ سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه دابینبكات و ته‌نها له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كاندا، هه‌ندێك خاڵی پشكنینی هه‌یه، بۆیه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان، هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ناچاربوونه شوێنه‌كانی خۆیان جێبهێڵن.
سیروان بارزانی ئاماژەی به‌وه‌شكرد؛ حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە لە ماوەیەکی نزیکدا، کارهكانی ده‌ستبه‌كاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو بکات و بودجەی پێویستیان بۆ دابینبکات.