سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش په‌یامێك بۆ ئیلۆن مه‌سك ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یامێك بۆ ئیلۆن مه‌سك له‌باره‌ی باج خستنه‌سه‌ر خاوه‌ن ڤێریفایهكانی تویته‌ر ده‌نێرێت.
دوای كڕینی كۆمپانیای تویته‌ر له‌لایه‌ن ئیلۆن مهسكهوه، ناوبراو له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شداربووانه‌ی نیشانه‌ی پشتڕاستكهرهوهیان هه‌یه (ڤێریفای)، ده‌بێت مانگانه بڕی هه‌شت دۆلار بده‌ن به كۆمپانیای تویته‌ر.
ده‌میرتاش له تویته‌كه‌یدا ره‌خنه له ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی كۆمپانیای تویته‌ر ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "سڵاو ئیلۆن، کارێکی زۆر باشت نه‌كردووه به‌ده‌ستكاریكردنی نیشانه‌ی پشتڕاستكرهوهی تویته‌ر".
له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش به ئیلۆن مه‌سك ده‌ڵێت: "ئێوه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌بێت پاره بده‌ن، چونكه ئێوه قازانج له به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ن".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش توانج له ئیلۆن مه‌سك ده‌دات ده‌ڵێت: "پێت چۆنه مانگانه حه‌فت دۆلار بێت؟".
له 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022 ئیلۆن مه‌سك تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار كڕییه‌وه، كه مانگانه زیاتر له 450 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه.