سیروان رۆژبه‌یانی: به‌ستنی كۆنگره‌ی14 له گۆڕنانی خه‌ونی نه‌یارانی پارتییه
"پارتی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چه‌ند فراوانتر بێت خزمه‌تی زیاتری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"

K24 - هه‌ولێر:
جێگری پارێزگاری موسڵ و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چه‌ند فراوانتر بێت، خزمه‌تی زیاتر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
سیروان رۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ماوه‌ی 12 ساڵه پارتی به‌هۆی شه‌ڕی داعش، بابه‌تی كۆرۆنا و چه‌ند پرسێكی دیكه، كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه، گرنگی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه له گۆڕنانی خه‌ونه‌كانی نه‌یارانی پارتییه، چونكه پارتی حزبێكی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به كارهكانیكرد، وابڕیاره دوو رۆژی دیكه بخایه‌نێت.
له دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ده‌ستكرا به به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵبژێردران.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 4/11/2022، کە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیە، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دانیشتنی یەکەم دەستپێدەکات و راپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێتەوە.
لە دانیشتنی دووەمی ئەمڕۆی کۆنگرەی 14ی پارتی، کە بەگوێرەی بەرنامەی کار کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوی کاندیدەکان دەخوێندرێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستپێدەکات.