ئومێد سه‌باح: هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چینه به‌غدا

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چینه به‌غدا.
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌ی گفتوگۆكاری پارته سیاسییه‌كانی عێراق، به پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیشه‌وه، به‌رنامه‌یه‌ك و رێككه‌وتنێكی سیاسی و حكومییان ئاماده‌كردووه و دواتر له په‌رله‌مانی عێراق په‌سندكراوه، هه‌فته‌ی داهاتوو (یان سێشه‌ممه یاخوود پێنجشه‌ممه) بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م رێككه‌وتنه، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری ده‌چینه به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا په‌یوه‌ندی به بابه‌تی بوودجه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی دارایشه‌وه هه‌یه، به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی 11 و 12 بنێرێت و پێكه‌وه‌ش پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی ئاماده‌بكه‌ین و رێككه‌وتنێكی نوێش له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ ساڵی ئاینده واژۆده‌كرێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی بودجه و نه‌وت و غاز ده‌چێته به‌غدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023 و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌بێت.