نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له 10 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی هه‌زار رۆژنامه‌نووس كوژراون

K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیاری نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فۆلكر تورك، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا 958 رۆژنامه‌نووس له جیهاندا كوژراون.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، تورك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ڤیه‌ننا گوتی: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 1000 رۆژنامه‌نووس خراونه‌ته زیندانه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتیشی: ئه‌و ژمارانه شیاوی قبووڵ كردن نین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا به هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاهه‌نگی 10 ساڵه‌ی كاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له باره‌ی پاراستنی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان گێڕا.
تورك گوتیشی: له نزیكه‌ی 50 وڵات‌دا رێككاری پێویست گیراونه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان.