ناته‌نیاهۆ: زیان به هاوڕه‌گه‌زبازان ناگه‌یه‌نین

K24 – هه‌ولێر:
بنیامین ناته‌نیاهۆ، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی راستڕه‌و له كنێستی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، هیچ زیانێك به‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان و رێپێوانه فراوانه‌كانیان ناگه‌یه‌نێت.
پارتی ئیتامار بن غفیری راستڕه‌وی توندڕه‌و، كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی كنێست ده‌نگی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، رێپێوانی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له قودس قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاڤی ماعوز، ئه‌ندامی كنێست له پارتی ئیتامار بن غفیر، رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی له رابردوودا بۆ ئه‌وه بووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر چاره‌سه‌ری گۆڕینی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان هه‌ڵگرێت و رێگه‌یان پێ بدرێت راوێژی ده‌روونی وه‌ربگرن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت له ریزی هاوڕه‌گه‌زبازان بمێننه‌وه.
گوتیشی: حزبه‌كه‌مان ئه‌گه‌ره یاساییه‌كان تاوتوێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێگه‌دان به رێپێوانی "شانازی"ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له قودس.
گوتیشی: ئه‌و ئاهه‌نگ و رێپێوانه ساڵانه‌یه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان هه‌راسانكار و په‌لامارده‌ره.
ئه‌وه‌یشی گوت: نامه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له هه‌موو شتێك بكه‌م، كه تاكه‌كان ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه یاسایی نییه كه ده‌كرێت، بۆ نموونه: خۆ رووت كردنه‌وه و رۆیشتن به رووتی.
هه‌روه‌ها ئوریت سترۆك، ئه‌ندامی كنێست، به هه‌مان شێوه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ناوی شانازی بێت یان هه‌رچی، رێگه‌پێدراو و گونجاو نییه به رووتی و نیمچه رووتی به‌سه‌ر شه‌قامدا گوزه‌ر بكه‌ن.