خوێندكارێكی باشووری كوردستان له ئێران ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه ئێستا خوێندكاری قۆناغی دووه‌می پزیشكی گشتی زانكۆی شاپوره له باشووری رۆژئاوای ئێران، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندارده‌كرێت.
شه‌وی رابردوو 4ـی تشرینی دووه‌می 2022، له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر به‌شار فایه‌ق بهرگارهیی، دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و خوێندكاری قۆناغی دووه‌می به‌شی پزیشكی له زانكۆی شاپوریی ئه‌هوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌سه‌ختی بریندارده‌كرێت، ئێستاش له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
محه‌ممه‌د مزوری، هاوڕێی به‌شار فایه‌ق كه ئێستا له نهخۆشخایه له‌گه‌ڵی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو به‌شار بۆ كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی رۆژانه چووه‌ته نێو بازاڕ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داوای لێكراوه مۆبایل و پاره‌یان پێیبدات، به‌ڵام ناوبراو ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و كاره بكات، بۆیه به‌چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه.
هاوڕێكهیی به‌شار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناوبراو ئیستا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه، تا ئێستا سێ نه‌شته‌رگه‌یی بۆ ئه‌نجامدراوه و ته‌ندروستی ناجێگیره. گوتیشی ، "چه‌ند چه‌قۆیه‌ك به‌ر دڵی به‌شار كه‌وتوون و تووشی خوێنه‌ربوونی ناوه‌كی بووه".
به‌گوته‌ی هاوڕێكانی به‌شار فایه‌ق، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستی به لێكۆلینه‌وه كردووه و به‌ڵێنیان پێداون به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن، گوتیشی، "باوك و مامی به‌شار په‌یوه‌ندییان به‌ئێمه‌وه كردووه و به‌م زووانه دێنه نه‌خۆشخانه".