ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ئەنجامەکانی کۆنگرە رادەگەیەندرێن
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2022) کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیندرێت.
129 كاندید له كێبڕكێدان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ـەوه، 41 كه‌س وه‌ك ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی دیكه‌ش وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا به‌رده‌وامه و، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە (6ـی تشرینی یەکەم/نۆڤێمبەری 2022) کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ئەنجامەکانی کۆنگرە رادەگەیندرێن.
پێشتریش مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ـی پارتی به پێكهێنانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بەڕێوەچوو، كه 129 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.