ئه‌ڤین هروری: له‌ كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ كرایه‌وه‌

ئه‌ڤین هروری، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌ڤین هروری، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌ڤین هروری، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌ كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كراوه‌ته‌وه‌، به‌تایبهتی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكرده‌وه‌، دۆسییه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی بودجه‌، نه‌وت و غاز، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بابه‌ته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ پێشینه‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی ده‌بێت، وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی كۆده‌نگی بۆ داواكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ به‌غدا، ئه‌ڤین هروری، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و دروستكردنی كۆده‌نگی بۆ داواكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌روه‌ها گوتی، هه‌میشه‌ پارتی داوایكردووه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ شاندی هاوبه‌ش له‌بری شاندی جیاجیای لایه‌نه‌كان بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا و داواكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ به‌غدا.

Fly Erbil Advertisment