وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:
ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هۆشداریی له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌ویی بۆ زیاتر له 2.5 پله دا و رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له پله‌كانی گه‌رما، واتا كۆتاییهاتنی مرۆڤایه‌تی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وێڵت، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ستنی لووتكه‌ی وڵاتانی 27ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی گۆڕانکارییەکانی كه‌شوهه‌وا، ناسراو به "كوب 27"، كه له شاری شه‌ره‌م شێخی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێیربۆك دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی 2.5 پله‌ی دیكه‌ی به‌رزترببێته‌وه، وێرانكاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان رووده‌دات، ئه‌مه‌ش مانای وایه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.
بێیربۆك گوتی: جیهان ده‌توانێت سنوورێك بۆ قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا دابنێت و تا راده‌ی 1.5 پله رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بكات و هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌سته.