فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: ئه‌وه‌ی ئارامی له گه‌لی ئێران تێكبدات ناهێڵین هه‌ست به ئارامی بكات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی سعوودییه به پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن تارانه‌وه، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته فراوانترده‌بێت و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیش هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌كات كه ئارامی وڵاته‌كه‌ی تێكده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، ئێران به نیازه هێرشبكاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانجی سعوودیه.
حوسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانیش له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "دوژمنان هێزه‌كانیان خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ترسیان له‌وه‌دا هه‌یه ئێران هێرش بكاته سه‌ریان".
پێشتریش سه‌لامی به ئاژانسی ئێرنای ئێرانی راگه‌یاندبوو: "ئه‌وه‌ی ئارامی له گه‌لی ئێران تێكبدات، ناهێڵین هه‌ست به ئارامی بكات".
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی هۆشدارییه هه‌واڵگرییه‌كان، سعوودیه، ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دراوسێی ئێران، ئاستی ئاماده‌باشی سه‌ربازییان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی سعوودی پێیوایه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆسه‌ر سعوودیه، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه‌یه (كه به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، له ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی ئێران پتر له 50 رۆژه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و تۆمه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌مینی خراوه‌ته پاڵ پۆلیسی ئاكاری ئێران و خه‌ڵكی توڕه‌كردووه)، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ناوه‌كیش، هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه.
هه‌روه‌ها شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی ئێرانیش ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی سعوودیه‌یه، كه پاڵپشتی راسته‌وخۆی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌كه‌ن".
به‌هۆی له‌سێداره‌دانی (نه‌مر ئه‌لنه‌مر) كه‌سایه‌تی ئاینی ئێرانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، له‌ساڵی 2016 له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی له تاران، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له تاران، هه‌ردوولا كه‌وتنه ناو شه‌ڕێكی به وه‌كاله‌تی دوور و درێژ، دواهه‌مینیشیان، شه‌ڕی یه‌مه‌ن، كه حه‌وت ساڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ریه‌ك له ریاز و تاران به نێوه‌ندگیری به‌غدا گفتوگۆی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی باشی لێ نه‌هاته ئاراوه.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه، ناوەندی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ئۆفیسی سەرەکی لە وڵاتی نەرویجە، راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە 50 رۆژە لە کۆی 31 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان لە 22 ئێران بەردەوامە، لە پارێزگاکانی سیسستان - به‌لوجستان، مازنده‌ران، تاران، سنە و گیلان بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له سیستان-به‌لوجستان 118 کەس، له مازنده‌ران 33، له تاران 30، له سنە 26، له گیلان 22، له ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا 21، له كرماشان 13، له ئه‌لبورز نۆ کەس کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 41 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه، هه‌روه‌ها 24ـیان ژنن.