باڵیۆزی رووسیا لە عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

K24 – هه‌ولێر:
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، باڵیۆزی رووسیا له عێراق پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
ئەمڕۆ دووشەممە (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2022)، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق پێگەیشت.
باڵیۆزی رووسیا، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مەسرور بارزانی سوپاسی باڵیۆزی رووسیای کرد بۆ پیرۆزباییەکەی.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.