كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكاره كورده‌ی له ئێران كوژرا داوایه‌ك ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سوكاری به‌شار فایه‌ق، ئه‌و خوێندكاره كورده‌ی باشووری كوردستان كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ هێرشی كرایه سه‌ر و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌كه‌ن به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه بكه‌ن و كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان بكه‌ن.
رۆژی 4ـی تشرینی دووه‌می 2022، له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر به‌شار فایه‌ق بهرگارهیی، دانیشتووی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و خوێندكاری قۆناغی دووه‌می به‌شی پزیشكی له زانكۆی (جوندی شاپوری) و به‌سه‌ختی برینداركرا و به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌می 2022، به‌هۆی سه‌ختی برینەكهیهوه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د موسته‌فا، باپیری به‌شار به كوردستان24ـی راگه‌یاند: كوڕه‌كه‌مان بۆ خوێندن چووبووه ئێران، قوتابی كولیژی پزیشكی گشتی بووه، زیانی به‌كه‌س نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئێستا زوڵمی لێكراوه، داوا له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه بكه‌ن و مافی ئه‌م زوڵمه ون نه‌كه‌ن.
باپیری به‌شار داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران قسه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زوو ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌حمه‌د مسته‌فا ته‌رمی به‌شار تا ئێستا له ئێرانه و نهگهرێندراوهته هه‌رێمی كوردستان.
دلێر فایەق، برای به‌شار فایه‌ق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، براکەی بۆ کڕینی چەند پێداویستییه‌كی رۆژانه چووەتە دەرەوە و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی کراوەتە سەر و بە حه‌فت چەقۆ بریندارکراوە، به‌یانی ئه‌مڕۆش بەهۆی سەختی برینەکه‌یه‌وه گیانی لەدەستداوە. ناوبراو داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ده‌كات لەسەر کوژرانی براکەی بێنە ده‌نگ.