باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌سه‌ر كوژرانی ستیفن تڕۆڵ هاته‌ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی عێراق، له نزیكه‌وه چاودێری لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8ـی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبری 2022) باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا به‌ناوی ستیفن ئیدوارد تڕۆل، پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی عێراق، چاودێری لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ده‌كه‌ین.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی تڕۆل، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جه‌ختیان له پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ خانه‌واده‌كه‌ی كرده‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، بۆ رێزگرتن له خانه‌واده‌ی تڕۆل، له‌و كاته ناخۆشه‌دا، هیچ لێدوانی دیكه‌مان نییه.
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا جێگه‌ی پرسیاره و دۆسییه‌ی ئه‌منییش له عێراق هێڵی سووره.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ماوه‌ی دوو ساڵه له به‌غدا نیشته‌جێیه.
دوێنێ (7ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له ئه‌نجامی ته‌قه‌لێكردن كوژاروه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه له رێكخراوێكی فریاگوزاری له عێراق كاریكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دوێنێ رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
پیه‌ر گوتیشی: "له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان له به‌غدا قسه ده‌كه‌ین".