زاخارۆڤا: بە پشتبەستن بەوه‌ی ئێستا رووده‌دات ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بكه‌ین

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، بە پشتبەستن بەوه‌ی ئێستا رووده‌دات، ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بكه‌ین.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، هیچ پێشکەوتنێک له پشکی رووسیا له رێککەوتنی دانەوێڵه نییه، بە پشتبەستن بە واقعی ئێستا ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بەشێکی زۆری ئەو چەکانەی بۆ ئۆکرانیا دەنێردرێن، دەکەوێته دەست تیرۆریستان.
زاخرۆڤا گوتیشی: "رۆژئاوا خۆراک وەک کارتی گوشار بەکارده‌هێنێت".
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
له مانگی ته‌مووزی رابردوودا، رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژووكرد، ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی خۆراك بكات.