"نیوه‌ی كاره‌كانی قۆناغى یەکەمى شەقامى 100 مه‌تری سلێمانى ته‌واوبووه"
K24 - هەولێر:
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، قۆناغى یەکەمى شەقامى 100 مه‌تری سلێمانى، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 46 کارەکانى تەواوبووە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یەكێك لەو پڕۆژانەی بەڵێن درابوو و دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت لەكابینەی نۆیەم، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بوو، كه پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت، قۆناغی یەکەم 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و 1000 هەلی کاریشی رەخساندووە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، قۆناغی یەکەمی شەقامەکە 34 کیلۆمەتر درێژە و 46٪ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی 100 مەترە.
روونیشكراوه‌ته‌وه، شەقامەکە 5 ئەندەرپاس، 7 یەکتربڕ و 3 پردی پەپوولەیی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی پردێکی تێدایە کە درێژییەکەی 500 مەترە و 20 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، قەرەباڵغی بەشێك لە شەقامەکانی سلێمانی نامێنێت و هاتووچۆی شۆفێران ئاسانتردەبێت.