فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له پارێزگای هه‌ولێر ده‌بنه یه‌ك
به گوێره‌ی رێككه‌وتن سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارێزگا یه‌كێتییه و هی په‌رله‌مانیش گۆڕان ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتنه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌وڵێر گشت كاره‌كانی ته‌واو بووه و ته‌نها واژووی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه ماوه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وزیش ده‌ڵێت، ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی دارێژراوه، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسی داده‌ندرێت.
پێشتر یه‌كێتی و گۆڕان به دوو دیدگای جیاواز سه‌یری دۆخی سیاسی باشووری كوردستانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت به یه‌ك چاو له دۆخه‌كه بڕوانن، هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز و نیلی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌دا نه‌وه‌دی كاره‌كانی ته‌واو كراوه.
بریارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت، په‌یڕه‌وه‌كه‌مان نووسیوه‌ته‌وه، ته‌نها ئیمزای سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ماوه.
به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه دانراوه، هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه له‌كاتی یه‌كگرتنه‌وه‌یان به گوێره‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان، سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه وه‌رده‌گرن، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌وڵێر، یه‌كێتی كورسی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو كارێك به رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت، نه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له 30 ئه‌ندام پێكهاتووه، یه‌كێتی خاوه‌نی 6 كورسییه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش 4 كورسیة له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌شیان به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 ناوی فراكسیۆنی گشت پارێزگاكان دەبنە یه‌ك ناو.