شێخ حمێدی ئه‌لهادی جه‌ڕبا له ته‌مه‌نی 86 ساڵییدا كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ری عه‌ره‌بی له سووریا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 86 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، شێخ حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی جه‌ڕبا، سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ری عه‌ره‌بی له سووریا، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
مانع حمێدی ئه‌لهادی، كوڕی سه‌رۆك هۆزه كۆچكردووه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، باوكی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكردووه و سبه‌ی هه‌ینی، له ده‌روازه‌ی فیشخابووره‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سووریا و وابڕیاره له گوندی "ته‌ل عه‌لو" كه شوێنی له‌دایكبوونی خۆیه‌تی، به خاك بسپێردرێت.
شێخ حمێدی ده‌هام ئه‌لهادی جه‌ڕبا، له ساڵی 1936 له گوندی ته‌ل عه‌لو له ناحییه‌ی ترپه سپییه (قه‌حتانییه) له پارێزگای حه‌سه‌كه له‌دایكبووه و یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه كه هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری بووه.
له ساڵی 2014 به حاكمی ناوچه‌ی جه‌زیره هه‌ڵبژێردراوه و هێزێكی سه‌ربازی دامه‌زراندوه كه زیاتر له 3000 چه‌كداری له‌خۆ گرتووه و به‌شێك بووه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه له‌لایه‌ن به‌نده‌ر حه‌میدی جه‌ڕبای كوڕییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
شێخ حمێدی ئه‌لهادی جه‌ڕبا، یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ناوچه‌ی حه‌سه‌كه كه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له پاراستنی برایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌ژیان كردووه‌ته‌وه له‌نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه، ئایین و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان.