هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 26 لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامێتی 26 لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌ێت، شێوازی دابه‌شكردنی لیژنه‌كان ده‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه بێت كه لایه‌نه‌كانیان وه‌ریانگرتووه.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، گۆڕانكاری له سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و شێوازی دابه‌شكردنی لیژنه‌كان به‌جۆرێك ده‌بێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌بێت كه لایه‌نه‌كانیان وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی چاودێری كاروباری وه‌زاره‌ته‌كانه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان ئه‌ندامان و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان رێكبكه‌ون.
سه‌باره‌ت به پێدانی سه‌رۆك لیژنه‌كان به هێزه ئۆپۆزسیۆن و سه‌ربه‌خۆكانی په‌له‌مان، حه‌یده‌ر سه‌لامی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مان پێیوایه، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان چه‌ندین سه‌رۆكایه‌تی لیژنه گرنگه‌كانی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێدانی لیژنه‌كان به لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، ده‌ره‌نجامی زۆرباش له‌میانی چاودێری ئه‌دای كاری لایه‌نی جێبه‌جێكار به‌دی دێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه عارف حومامی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، چه‌ند رێگه‌یه‌كی ستاندار بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان هه‌ن و ده‌بێت ئه‌و لیژنانه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن و هاوسه‌نگی و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ده‌ستوور ئه‌نجامبدرێت.
روونیشیكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای گرنگی په‌یوه‌ند به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه ده‌كات، ده‌بێت كه‌سانی پسپۆڕ و به‌توانا بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.
ره‌سوڵ سه‌ڕای گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد ئاشكرای كرد، دیاریكردنی زۆرێك له ئه‌ندامی لیژنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه و پێكهاته‌كانه، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له پسپۆڕی و شاره‌زایی لیژنه‌كان. بۆیه دابه‌شكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت به‌رده‌وامه و ناده‌ستوورییه.
ئه‌و لیژنانه‌ی پێویسته په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات و پێكیان بهێنێت له 26 لیژنه پێكهاتوون، كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له لیژنه‌كانی:
یاسایی، دارایی، ئاسایش و به‌رگری، ده‌ستپاكی، نه‌وت و گاز، سامانه سروشتییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، خزمه‌تگوزاری و نیشته‌جێكردن، كاره‌با و وزه، ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، پلاندانان، ته‌ندروستی و ژینگه، هه‌رێم و پارێزگاكان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و راگه‌یاندن، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ، وه‌رزش و لاوان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كۆچ و كۆچبه‌ران، شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، مافی مرۆڤ، ئه‌وقاف و ئافره‌تان و منداڵان.