سبه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌دوای كۆنگره‌ی 14، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیش ئاماژه به دابه‌شكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24، رایگه‌یاند، بڕیارە سبەی شەممە لە دوای بەستنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامبدرێت.
هیوا گه‌یلانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت كه به‌پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی، ژماره‌یان له 15 بۆ 17 ئه‌ندام ده‌بێت و له‌و ئه‌ندامانه‌ش، سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندییدا، هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی گشتی پارتی بۆ داهاتوو ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14، پارتی به گوڕوتینێكی نوێوه له كار‌و سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وامده‌بێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و ئاشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، هیوا گه‌یلانی روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه بۆ سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵام له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، ده‌رده‌كه‌وێت.
هیوا گه‌یلانی گوتیشی، هێڵه گشتییه‌كانی سیاسیه‌تی پارتی نه‌گۆڕه، به‌ڵام پارتی به تێڕوانینی نوێ له سیاسه‌ت كردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، هیوا گه‌یلانی ئاماژه‌ی به كۆنفڕانسی لقه‌كان كرد و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی لقه‌كان دیارینه‌كراوه، به‌ڵام پارتی گۆڕانكاری له هه‌موو لق و ئۆرگانه‌كانیدا ده‌كات.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی هات.