بەرگری شارستانی زانیاری لەبارەی رووداوی ئاگر کەوتنەوەی رێستورانتێک لە هەولێر دەخاتەڕوو

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر: ئەو رێستورانتەی ئاگری گرت بە تەواوی سووتا

.
.

K24 - هەولێر

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو رێستورانتەی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگری گرت بە تەواوی سووتاوە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 12/11/2022، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە رێستورانتێکی شاری هەولێر کەوتەوە، سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، رێستورانتەکە بە تەواوی سووتاوە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەو چێشتخانەی سووتاوە لە دەرەوەی هۆتێلەکەیە، چێشتخانەکە بە تەواوی سووتاوە، بەڵام هۆتێلەکە هیچ زیانی بەر نەکەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆتێلەکە سیستمی سەلامەتی تێدایە و دوای رووداوەکە 12 تیمی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

گوتیشی: "مەترسی هەبوو ئاگرەکە بگاتە بەشی دواوەی چێشتخانەکە، چونکە سیستنی غازی LPG هەیە، هەروەها تانکەری گازی لێیە".

Fly Erbil Advertisment