کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 12/11/2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24

سلێمانی: 22

دهۆک: 22

کەرکووک: 26

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 23

سۆران: 20

گەرمیان: 28