ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانییه‌ی 18 ساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی پاریس ژیا، كۆچی دوایی كرد
به‌دوای دایكی‌دا ونبوو
K24 – هه‌ولێر:
مهران كه‌ریمیی ناسریی، په‌نابه‌ری ئێرانی، دوای به‌سه‌ربردنی 18 ساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی رواسی – چارڵ دیگۆڵی پاریس، كۆچی دوایی كرد.
ناسریی، به هۆی ئه‌و فیلمه هۆلیودییه‌ی له باره‌ی ژیانییه‌وه به‌رهه‌مهێنرابوو، له ئاستیی جیهاندا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
ستیڤن سبیلبرگ، فیلمه‌كه‌ی به ناونیشانی (The Terminal) به‌رهه‌مهێنابوو، به هۆیه‌وه سامانێكی زۆر كۆكرایه‌وه و ناوبانگێكی زۆری به‌خشی به ناسریی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ناسریی، به مه‌رگی ئاسایی خۆی له نهۆمی دووه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌ی لێی ده‌ژیا، كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ره‌وشی ژیانی ناسریی، ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانییه، دوای ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی له به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه ده‌ستكه‌وتبوو، به‌شێكی زۆری خه‌رج كردبوو، دواتر پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕابووه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه و دوای مه‌رگیشی، چه‌ند هه‌زار یۆریۆیه‌كی له لا دۆزراوه‌ته‌وه.
مهران كه‌ریمی ناسریی، له فیلمه‌كه ناوی "سێر ئه‌لفرێد"ـه و له ساڵی 1945 له مزگه‌وتی سلێمان له پارێزگای خوزستان له‌دایكبووه.
ئه‌و له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1988، له رواسی باكووری فه‌ره‌نسا گیرسابوویه‌وه.
ناسریی، گه‌شتێكی درێژی به دوای دایكی‌دا كردبوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی دایكی رووی له له‌نده‌ن و به‌رلین و ئه‌مستردام كردبووه، هه‌موو جارێك ده‌سه‌ڵاتداران دیپۆرتیان كردبوویه‌وه، به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست.
له 1999دا له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه مافی په‌نابه‌ری پێ به‌خشرا و رێگه درا بمێنێته‌وه.
له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌دا، بووه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كی سیمبوڵیی و سه‌دان راپۆرت و هه‌واڵی له میدیاكانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا له باره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له 2004دا، تۆم هانكس، رۆڵی ئه‌وی له فیلمێكی ستیڤن سبیلبرگ بینی. دوای ئه‌و فیلمه رێگه‌ی پێدرا له پاریس بژیت.
سه‌رچاوه: AFP