سوودانی: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له وڵاتانی ئۆپێك ده‌كات، پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق زیاد بكه‌ن، له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش گوتی: "ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارانی سیاسی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستوور رێكبكه‌وین، ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رییان هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ زیاكردنی پشكی به‌رهه‌می نه‌وت، عێراق خه‌ریكی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ ئۆپێك و ئاشكراشیكرد، عێراق داوای له ئۆپێك كردووه كاربكه‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا وه‌ك نرخی ئێستای.
له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا به‌ناوی ستیفن تڕۆڵ، سوودانی رایگه‌یاند، تاوانی كوشتنی تڕۆڵ مهبهستداربوو.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌داوی ئه‌م تاوانه‌مان ده‌ستكه‌وتووه، راسته‌وخۆ خۆم سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌م.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.