له پارێزگاكانی عێراق 25 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستبه‌سه‌ر كران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رایگه‌یاند، له 6 پارێزگای عێراق، 25 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستگیر كراون.
ده‌زگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، روونیكرده‌وه، له چه‌ندین شوێنی جیاوازه‌وه، سكاڵایان پێ گه‌یشتووه، كه هه‌ندێك كه‌س له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه هه‌راسانیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه به‌رامبه‌ر به بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی داوای پاره‌یان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه ئه‌منییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی توانیویانه 25 كه‌س له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاشكراشیكردووه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دیاله، موسه‌ننا، واست، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌ستگیر كراون.