بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە مووشەکباران کران

.
.

K24 – هەولێر

 بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە مووشەکباران کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی لە قەزای کۆیە مووشەکباران کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا چوار مووشەک ئاراستەی بارەگاکانی دیموکرات کراون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی مەترسی بۆ سەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان دەوامی قوتابخانەکان لە کۆیە راگیرا و قوتابخانەکان چۆڵکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی هێڕشەکە ژمارەیەک شەهید و بریندار هەن.

ئەمە دوای ئەوە دێت رۆژی 28ـی ئەیلوولی رابردوو، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە،  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی زڕگوێزی سنووری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشەکە 18 شەهید و 51 برینداری لێکەوتەوە. 

هەر لەو رۆژەدا سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.

 

Fly Erbil Advertisment