به‌وێنه: په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا به‌ره‌و سوریا كۆچ ده‌كه‌ن
كۆچێكی به‌پێچه‌وانه‌وه

K24 – هه‌ولێر
هاوكات له‌گه‌ڵ پیشاندانی وێنه‌ی كۆچی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی سوری، عێراقی و ئه‌فغانی و هه‌ندێ وڵاتی تر بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له میدیا جیهانییه‌كاندا، وێنه‌كانی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بڵاو ده‌كرێته كه به‌ره‌و سوریا و میسر و فه‌ڵه‌ستین ئاواره ببوون.
له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی زیاتر له 60 ملیۆن ئه‌وروپی ئاواره ببوون كه وڵاتانی سوریا، میسر و فه‌ڵه‌ستین په‌ناگایه‌كی سه‌ره‌كی كۆچبه‌رانی ئه‌وروپا بوو تا كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه.








