ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان دەکات كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی بەرامبەر خوێندکاران و رۆژنامەنووسان ئه‌نجامیاندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی بۆ داواكانی خوێندكاران دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پشتگیری هەموو جۆرە رێکارێکی مەدەنی دەکەن بۆ داواکردنی مافەکانی چین و توێژەکان.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤدا هاتووه، "ئیدانەی هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژییەک دەکەین، بەداخەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەگازی فرمێسکڕژێن و لێدان رووبەڕووی خوێندکاران و رۆژنامەنووسان بوونەتەوە و دواتریش ژمارەیەکیشیان لێدەستگیرکردوون، دواتر ئازادیانکردوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوای له هێزە ئەمنییەکان كردووه خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان. هاوكات داوای له لایەنه پەیوندیداره‌كانیشكردووه مافەکانی خوێندکاران دابینبکه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و پشتیوانی له داواکارییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆكه‌یان بۆ پێدانی دەرماڵە و پشتیوانی دارایی بۆیان راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی یاریدەدەری سه‌رۆكی زانکۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە رۆژی سێشەممە 15ـی تشرینی دووەم و رۆژانی دواتر.