وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌كارهێنانی گازی پێكه‌نین قه‌ده‌غه‌ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هۆڵه‌ندا به‌كارهێنانی گازی (ئۆكسیدی نهیترۆجین) كه به گای پێكه‌نین ناسراوه قه‌ده‌غه‌ده‌كات و ته‌نها له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی و خۆاركی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌دا رێگه به به‌كارهێنانی ده‌درێت.
وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا قه‌ده‌غكردنی گازی (ئۆكسیدی نهیترۆجین) كه به گازی پێكه‌نین ناسراوه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو (2023) ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌و رێككه‌وته‌وه كڕین و فرۆشتن به‌و گازه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ناوه‌نده پزیشكی و خوراكییهكانی ئه‌و وڵاته‌دا رێگه به به‌كارهێنانی گازه‌كه ده‌درێت، كه وه‌كو ده‌رمانێكی هێوركه‌ره‌وه له ناوه‌نده پزیشكییه‌كاندا به‌كارده‌هێندرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا هاتووه: چه‌ندین راپۆرتی جۆراوجۆرمان له‌باره‌ی لێكه‌وته مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی گازه‌كه بینیوه كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌و بڕیاره ده‌ربكه‌ین.
به‌گوێره‌ی راپۆرته پزیشكییه‌كان، بۆنكردن و به‌كارهێنانی گازی (ئۆكسیدی نهیترۆجین) كاریگه‌ری نه‌رێنی سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی خنكاندن، بێهۆشبوون و خوێنبه‌ربوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (ئێن ئو ئێس)ـی هۆڵه‌ندی، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا 63 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی (ئۆكسیدی نهیترۆجین)ـه‌وه تۆماركراون.