سه‌رۆكی پارتێكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی كوردستان24 ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتێكی توركیا كوردستان24 به تێكدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومیت ئۆزداغ، سه‌رۆكی پارتی زه‌فه‌ر له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، ئه‌وا رێگه به په‌خشكردنی كه‌ناڵی كوردستان24 ناده‌ن و رێگری ده‌كه‌ن له وێنه‌گرتنی هه‌ر بستێكی خاكی توركیا.
پارتی زه‌فه‌ر (پارتی سه‌ركه‌وتن) له (26ی ئاب/ئۆگێستی 2021) له‌لایه‌ن ئومیت ئۆزداغه‌وه دامه‌زراوه و ئێستا له په‌رله‌مانی توركیادا خاوه‌نی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانییه، كه پێشتر یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی مه‌هه‌په.
ئۆزداغ، یه‌كێكه له سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌كانی توركیا و به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا ناسراوه، هه‌روه‌ها دژایه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای توركیا به‌ڕووی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانی وڵاتانی دیكه، به‌تایبه‌تی سووریا ده‌كات.
پێشتریش له لێدوانێكیدا ئومیت ئۆزداغ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا مینڕێژ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سوورییه‌ك نه‌توانێت رووبكاته توركیا.