سێیەم کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له دهۆك دەستیپێکرد

K24 - هەولێر
سێیەم کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستی بە کارەکانی کرد.
کۆڕبەندەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن.
جگە لە وەزیران و بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان چەندین کەسایەتی و بەرپرسی رێکخراوی جیهانی 80 وڵات بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن، تێیدا دۆخی سیاسی و ئابووری ناوچەکە لە چەندین پانێل و کۆبوونەوەی جیاوازدا تاوتوێ دەکرێت.