مه‌لا به‌ختیار: كه‌سمان پابه‌ندنین به بنه‌ماكانی دیموكراسی

K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار رایده‌گه‌یێنێت، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له عێراق پابه‌ند نییه به بنه‌ماكانی دیموكراسی، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و غاز، بودجه و مادده‌ی 140 بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ـی تشرینی دووه‌می 2022، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – دهۆك رایگه‌یاند، بارودۆخی خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خراپه، خه‌ڵك بێزاره، رۆژانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و چه‌نده وایكردووه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی دیكه‌بوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی مه‌لا به‌ختیار قسه‌ی له‌سه‌ركرد و رایگه‌یاند: له‌نێو عێراقدا كه‌سمان پابه‌ندنین به بنه‌ماكانی دیموكراسی، هه‌ر بۆیه تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌یانتوانیوه له‌باره‌ی كێشه‌كانی تایبه‌ت به مادده‌ی 140، پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بودجه‌ی گشتی عێراقدا و نه‌وت و غاز بگه‌نه رێككه‌وتن.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بۆچوونی منتان ده‌وێت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی عێراق، من پێتان ده‌ڵێم، له هه‌موو وڵاتێك له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هیچ حكومه‌تێكی نوێ نه‌هاتووه كه به‌ڵێنی زۆر باشی نه‌دابێت و درووشمی جوانی به‌رزنه‌كردبێته‌وه، به‌ڵام پێدانی به‌ڵێن و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی دیموكراسی دوو شتی جیاوازن، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی توانیویانه كێشه‌ی هاووڵاتییانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌و وڵاتانه‌بوون كه پابه‌ندبوونه به بنه‌ماكانی دیموكراسی و له‌و وڵاتانه دیموكراسی بوونی هه‌بووه".
گوتیشی، "چه‌ند خۆشه، هه‌موومان ئه‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ین، تا 25 ساڵی دیكه عێراق وه‌كو كه‌نه‌دا یان به‌ریتانیای لێبكه‌ن، ریفراندۆمیش ئه‌نجامبدرێت، گه‌لی كورد جیانابێته‌وه و بڕیاربدات هه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی سیاسی، ئابووری پێبدرێت و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه سه‌قامگیربێت و بڵێت، له‌گه‌ڵ عێراق بمێنینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیمان زیاتره".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندنییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار به‌دووری ده‌زانێت كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی بگه‌نه ئاستی شه‌ڕی ناوخۆ و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه. گوتیشی، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی گله‌یی له پارتی هه‌یه، با له‌گه‌ڵ پارتی دابنیشێت و گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر گله‌یی له حكومه‌ت هه‌یه، با له‌نێو حكومه‌ت دابنیشێت و گله‌ییه‌كانی بكات".
ناوبراو نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر حه‌قبێت یان یه‌كێتی له‌سه‌ر حه‌قبێت، ناحه‌قییه‌كه له‌وه‌دایه نه‌توانن رێكبكه‌ون.
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه‌ی له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ت پێكبهێنن و گوتی، "من ده‌پرسم، دوای تێپه‌ربوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی پێشوو، دۆخی عێراق گه‌یشتووه‌ته كوێ؟ به‌هه‌زار حاڵ و دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق، توانرا سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرێت".