قوباد تاڵه‌بانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبارکرد

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لەڕۆژانی داهاتوودا لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێ، لەپێناو رێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی قوباد تاڵه‌بانی:
رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام لەسەر هێڵم بۆ هەر کارێکی پێویست، لەئێستادا هەموو هێزە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەهاناوەچوونی قوربانیان و رزگارکردنیانن و نەخۆشخانەکانمان بەهەموو توانایانەوە لەئامادەییدان.
لەڕۆژانی داهاتوودا لێکۆڵینەوەی ورد دەکرێ لەپێناو رێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە.
قوباد تاڵەبانی