دژه‌ تیرۆری كوردستان حه‌فت تیرۆرستی داواكراو راده‌ستی دژه‌ تیرۆری عێراق ده‌كات

لۆگۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان
لۆگۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان حه‌فت تیرۆرستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکات  و ده‌ڵێت، له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا راده‌ستكردنه‌وه‌ی حه‌فت تیرۆرستی داواكاراو به‌ ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق راگه‌یاند. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دژه‌تیرۆری كوردستان، تیرۆرسته‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تیرۆرسته‌كان كه‌ پێكهاتوون له‌ ( ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر یونس، ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ل عه‌لی سالح، به‌هائه‌ددین عه‌بد زبار محه‌ممه‌د سه‌لمان، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا، محه‌ممه‌د عه‌بدولستار نه‌جم عه‌بدوللا، موهه‌ند عه‌ونی مه‌حموود حه‌سه‌ن و یونس محی عه‌واد كازم)، ئه‌ندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون و بەهۆی ئه‌وه‌ی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆری كوردستان:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان حەوت تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە

تیرۆریستان (احمد عبدالقادر یونس، احمد فیصل علی صالح، بهاءالدین عبد زبار محمد سلمان، عبداللە احمد ابراهیم عبداللە، محمد عبدالستار نجم عبداللە، مهند عونی محمود حسن و یونس محی عواد کاظم) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون. بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.

Fly Erbil Advertisment