هێرشی مووشەکی بۆ سەر شارێکی باکووری کوردستان کرا

K24 - هەولێر
به‌هۆی بۆردومانكردنی قه‌زای قارامیش له باشووری توركیا، سێ كه‌س كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانكردنی ناوچه‌یه‌كی سنووری له باشووری توركیا له‌ناوخۆی سووریاوه، سێ كه‌س كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یان تۆمتباركردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆردومانه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه خه‌ڵكی سڤیل له شوێنی نیشته‌جێبوون و قوتابخانه كراوه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، داوود گول، والی غازی عه‌نتاب ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆردومانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوراته‌وه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هێزه‌كانی توركیا به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه، سوپای توركیا كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆسه‌ر باشووری و رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه.
بەرەبەیانی رۆژی یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکرد، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت: کاتی تۆڵە سەندنەوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی ئەنجامداوە و لە هەرێمی کوردستان بناری قەندیل و چیای سۆسیان بۆردومان کردووە، هاوکات لە رۆژئاوای کوردستان ئەم شوێنانە کەوتوونەتە بەر بۆردومانەکەی تورکیا دێرک، کۆبانێ، شەهبا، زرگان.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو: "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریا ئەنجامدرا، کە وەک بنکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنرێن".
هه‌روه‌ها كاتژمێر 4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 13ـی ئه‌م مانگه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیسته‌نبوڵی هه‌ژاند، له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایه والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، 6 كه‌س كوژران و 53 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتریش وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا و بڕیاری تەقینەوەکەش لە کۆبانێ دراوە.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، مه‌زلوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌ده‌سه هه‌روه‌ها هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، ره‌تیانكرده‌وه هیچ پهییوهندییهكیان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵه‌وه هه‌بێت.