گوندێکی سنووری کۆیە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکان چۆڵدەکرێت

K24 – هەولێر
بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، گوندێکی سنووری قەزای چۆڵکراوە و خەڵکی قەزاکەش بەوهۆیەوە تووشی دڵەڕاوکێی بوونە
تارق حه‌یده‌ری، قایمقامی قەزای كۆیه لەبارەی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بە کوردستان24ی گوت: "بارودۆخی ئه‌منی ناو شار پارێزراوه، به‌ڵام خه‌ڵك له دڵه‌ڕاوكێدان، چونكه كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كان دیارنین، بۆیه خه‌ڵك له بارودۆخێكی نائارامدان و خه‌ڵك ناهه‌قی نییه ئه‌و ترس و دڵه‌راوكێیه‌ی هه‌بێت".
سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن قایمقامی کۆیە دەڵێت: "نامانه‌وێت پرۆسه‌ی خوێندن ببێته قوربانی ئه‌م بارودۆخه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر هێڵێن و هه‌وڵمانداوه پرۆسه‌ی خوێندن پهكینهكهوێت و به‌رده‌وامبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا كاریگه‌ریی نەرێنیان هەیە بۆ دڵه‌راوكێی خه‌ڵك و ترسی زیاتر لەناو خەڵک بڵاودەکەنەوە.
قایمقامی کۆیە راشیگەیاند، ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌وروبه‌ری كه‌مپی ئازادی به‌هۆی هێرشه مووشهكییهكانهوه چۆڵكراون، بۆ نموونه گوندی (ههرمۆتە)ـی كریستیاننشین. دەشڵێت: "لە یەکەم موشەکبارانی ئەمساڵەوە گوندی هەرمۆتە چۆڵکراوە و دانیشتووانەکەی تائێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".