وه‌زاره‌تی كاره‌با: هه‌فته‌ی داهاتوو كاره‌بای نیشتمانی زیادده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای راگه‌یاند، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌با بۆ هاوبه‌شه‌كانی زیادده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو 200 مێگاوات كارەبای نیشتمانی زیاددەبێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایكرد، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات کارەبا لە بازیان بەگەڕدەخرێت، بەڵام ته‌نها بڕی به‌رهه‌مهێنانی 200 مێگاوات كاره‌با، غازی سرووشتی دابینكراوه و له هه‌وڵی دابینكردنی غازی سرووشتین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌هێمنانی كاره‌با له‌و وێسته‌گه‌یه.
هه‌روه‌ها ئومێد ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرماوە خواستێكی زۆر لەسەر كارەبا هەیە، بەڵام توانراوە بڕە كارەبایەكی باش بۆ هاوبه‌شكانیان دابینبكه‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی نەکردووە و جێگیرە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، باسی له پلانی وەزارەتی کارەبا كرد كه لە هەوڵی ئەوەدایە بەرهەمێنانی کارەبا لە رێگای وزەی خۆر گەشە پێبدات کە دەبێتە هۆی پاکڕاگرتنی ژینگە و زیادبوونی کارەبا.
لە ئێستادا ژێرخانی کارەبای هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە حەوت هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام تەنها سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرهەمده‌هێندرێت.