مەلا بەختیار: یه‌كێتی و پارتی گرنگترین دوو كۆڵه‌گه‌ی ئارامی و سه‌قامگیرین

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یەکێتی بە پەرۆشەوە دەیانەوێت لە ئاستی باڵادا کۆببنەوە، ئه‌و دوو حزبه دوو كۆڵه‌گه‌ی ئارامی و سه‌قامگیرین.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بە پەرۆشەوە دەیانەوێت لە ئاستی باڵادا کۆببنەوە و کێشەکانیان چارەسەربکەن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، یه‌كێتی و پارتی گرنگترین دوو كۆڵه‌گه‌ی ئارامی و سه‌قامگیرین، خراپترین شتیش رووبدات و هه‌ر ده‌بێت هه‌ردوولا گفتوگۆ بكه‌ن.
سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "عێراق ده‌توانێت له ژووره داخراوه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا یه‌كلایی بكاته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار گوتیشی: شاده‌ماری ئابووری توركیا و ئێران، عێراقه، ناكرێت ئابووری عێراق بدۆشن و له‌ولاشه‌وه كوردستان ئاگر تێبه‌رده‌ن.