هه‌سه‌ده ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵپه‌سارد
K24 - هەولێر:
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، رایگه‌یاند، "ئێمه به‌شێك نیین له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆڵ" و ئۆپراسیۆنهكانیشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵپه‌سارد.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، فه‌رهاد شامی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان له‌نێو كه‌مپی هۆل كردووه‌ته ئامانج، كه پاسه‌وانی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن، مه‌زڵوومی عه‌بدی له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا لاوازه".
عه‌بدی داوا له سوپای سووریا ده‌كات، هاوشانییان دژی توركیا بجه‌نگن.
هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیسقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون، دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".