ژماره‌یه‌ك كه‌سی پاكستانی له سه‌ر سنووری عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر كران
ویستوویانه به قاچاخ بێنه خاكی عێراقه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و ئێران له قه‌زای فاو، كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی پاكستانییان ده‌ستگیركرد.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پاكستانیی ویستوویانه له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و ئێران له سنووری قه‌زای فاو بێنه ناو خاكی عێراق و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
كۆمه‌ڵه پاكستانییه‌كه 16 كه‌س بوون و قاچاخچییهكی عێراقی به ناوی "ئه‌بو روقیه" ویستوویه‌تی بیانهێنێته عێراقه‌وه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و قاچاخچییه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی "ئه‌بو سجاد" راسپێردراوه ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه بگه‌یه‌نێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له هۆتێلێكی به‌غدادا كاریان پێبكرێت.
سه‌رچاوه: واع