ئه‌مه‌ریكا: له "ترسی ره‌وا"ـی توركیا تێده‌گه‌ین
"ئه‌مه‌ریكا هانی لایه‌نه‌كان ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ راده‌ی گرژییه‌كان له باكووری سووریا كه‌مبكه‌نه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكووری سووریا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له "ترس"ـی توركیا تێده‌گه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مه‌ریكا هانی لایه‌نه‌كان ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ راده‌ی گرژییه‌كان له باكووری سووریا كه‌مبكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "زۆر نیگه‌رانین له باره‌ی ئه‌و كرده‌وه سه‌ربازیانه‌ی به‌م دواییانه له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن و بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه له ئامانجی هاوبه‌شمان ده‌كات، كه خۆی له نه‌هێشتنی رێكخراوی داعش ده‌بینێته‌وه و بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، "له ترسی ره‌وای ئه‌منی توركیا تێده‌گه‌ین، كه په‌یوه‌سته به تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه ترسێكی جددیمان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامانجی ئێمه هه‌بێت، كه خۆی له له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش ده‌بینێته‌وه".
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌سه‌ده له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكردووه.
دوێنێ، فڕۆكه توركییه‌كان به چڕی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌سه‌ده‌یان بۆردومان كرد، كه پارێزگاریان له كه‌مپی هۆل ده‌كرد.
دوای هێرشه‌كه، مه‌زڵوم كوبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند، شه‌ڕی دژ به داعش راده‌گرن و خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا.
هاوكات هه‌سه‌ده بڕیاری دا هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئه‌مه‌ریكا رابگرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
هێرشه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده له نزیكی كه‌مپی هۆل دوای ئه‌وه هات، كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رۆژێك پێشتر، رایگه‌یاندبوو، توركیا مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات.
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رۆژی (سێشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، بڵاویكرده‌وه، تورکیا رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر بووەتەوه و مافی خۆیەتی بەرگری له خۆی بکات.
هه‌روه‌ها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به داعش‌یش داوای راگرتنی ئاڵۆزییەکانی له سووریا كرد و رایگه‌یاند، ئاڵۆزکردنی دۆخی سووریا، گیانی هاووڵاتییان و پڕۆسه‌ی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەخەنه مەترسییەوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سوپادا، 89 ناوچه كراونه‌ته ئامانج.
گوتیشی: 189 چه‌كداری په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له ئاكامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا كوژراون.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای له هاووڵاتییانی كرد، نزیكی ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق نه‌كه‌ونه‌وه.
هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون.
دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".