به‌رگری شارستانی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی لافاوه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

بارانبارین - ئه‌رشیف
بارانبارین - ئه‌رشیف

K24 - هه‌ولێر:

به‌رگری شارستانی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌ پێش و له‌كاتی روودانی لافاو جێبه‌جێیان بكه‌ن، كه بریتین له‌:

1- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنرێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانووەکەی.

2- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانووەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.

3- پاکكردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات.

4- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.

5- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆ جێگەیەکی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم، وەیان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا.

6- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبووه‌تەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین رووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.

7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاوه‌کو ڕووداوەکەش ڕوویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.

8- ئەوەش بزانە هاووڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە گەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.

9- ئەو ماڵانەی سەربــانیان{ گـــــڵ و دارە} پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێنەوە لە ژێریــا، چونکە مەترسی تەپیــــن و ڕووخانی هەیە.