شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا چی ده‌كه‌ن؟
K24 - هەولێر:
لەسەر بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) شاندی حکومەتى هەرێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستى گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەکانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان له به‌غدان، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا زۆر گرنگه.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا "زۆر گرنگه" و گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كه‌ن.
ئەمە یەکەم شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستانە کە لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی سەردانى بەغدا دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسییەی ماددەی 140، دۆسییەی نەوت و گاز، بەشداری شایستەی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژە یاساکانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجوومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).
شاندەکە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت.
له‌مباره‌یه‌وه جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی کە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه سه‌ردانی به‌غدایان كرد، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاووڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه.
ده‌شڵێت: "به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه بریتییه له كۆبوونه‌وه له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2023 و له پلانیش هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق لەسەر چەندین پرس كۆبوونه‌وه بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆبكه‌ین له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی نه‌وت، میلاكات، مادەى 140 و پێشمەرگە، داتاكان ئاماده‌ن و پێشتریش ئه‌مانه له رێگه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دراوه به دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌موو ژماره‌كانیش یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دانیشتن و گفتوگۆکان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی عێراق ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه جێگیربكرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه، شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، 17%ـە، به‌ڵام به پێى دوایین سه‌رژمێری چاووهڕوانكراوی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق 14%ـیە، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه كاربكه‌ین، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه، ده‌بێت مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌كرێت، ئێستا بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی یاسای بودجه بچێته په‌رله‌مان، ئێمه شایسته و مافه‌كانمانی تێیدا جێگیربكه‌ین وه‌كو بابه‌تی مادده‌ی 140 و بابه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه بابه‌تی سه‌ره‌كین وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بهرژەوهندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه بێشك ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ری ده‌بێت".